عەبادی لەبارەی هەرێمەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیامێك ئاراستەی هەرێمی كوردستان دەكات و جەختدەكاتەوە لەسەر جێگیركردنی دەسەڵاتی حكومەتی عیراق لەفڕۆكەخانەكانی هەرێم و دەروازە سنورییەكاندا.

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیران عیراق لەگەڵ یان كۆبیش نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعیراقدا كۆبوەوە.

نوسینگەی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەی خستۆتەڕوو "لەدیدارەكەدا عەبادی تەئكیدی لەجێگیركردنی دەسەڵاتی حكومەتی عێراق لەناوچە دابڕێندراوەكان و فڕۆكەخانەكانی هەرێم و خاڵە سنوریەكان كردەوە، جەختیشی لەوەكردەوە، جێگیركردنی ئەو دەسەڵاتە لەبەرژەوەندی گەلی كورددایە".

لەو ڕاگەیەنراوەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە لەكۆبونەوەكەی عەبادی و یان كوبیشدا جەختكراوەتەوە لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنی خۆیان و گەیاندنی هاوكاریی پێویست بۆیان.



PM:02:08:14/11/2017