دادگای فیدرالی وەڵامی نەجمەدین کەریمی دایەوە

دادگای باڵای فیدڕاڵی تانەیەکی نەجمەدین کەریمی دژ بە بڕیاری پەرلەمانی عێراقی ڕەتکردەوە، ڕایگەیاند، "ئەو بڕیارە لە دەرەوەی دەسەڵاتیدایە".


ئیاس ساموک، وتەبێژی دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمڕۆ ١٤ی تشرینی دووەم لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاند "دادگای باڵای فیدڕاڵی کۆبووەتەوە و تاوتوێی دۆسیەیەکی نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوکی کردووە، لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ تانەلێدان لە بڕیاری پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک".

وتەبێژی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەشڵێت "دادگا وەڵامی داواکەی داوەتەوە و جەختلەوەدەکاتەوە کە بڕیاری دوورخستنەوەی لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بڕیارێکی ئیداریە نەک بڕیارێکی یاسایی تا دادگای باڵای فیدڕاڵی بتوانێت بڕیاری لەسەربدات".

مانگی ئەیلولی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق  دەنگیدا لەسەر دوورخستنەوەی نەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک، دواتریش نەجمەدین کەریم ڕایگەیاند هەموو ڕێکارێکی یاسایی لەبەرامبەر بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقدا دەگرێتەبەر.



PM:04:50:14/11/2017