ئەم بڕە پارەیە لە هەرێم دابەشدەکرێت

فەرمانگەی گشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئاشکرای دەکات سەرجەم ئەوفەرمانبەرانەی كە بە گرێبەست لە ڕۆژی پڕۆسەی ڕیفراندۆم لە سنوری پاریزگای هەڵــەبجە بەشداربوون پارەكەیان پێ دەدرێت".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە " ئەو بەشداربوانەی لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی ڕیفراندۆمدا ئامادە بوون; سبەی رۆژی پێـنجشەممە بەرواری 16/11/2017 كاتژمێر 8سەرلە بەیانی بە پێی ئەو خشتەیەی خوارەوە كە دیاریكراوە پارەیان پێدەدرێت".

کۆمسیۆنی هەڵبجە شوێنی دابەشكردنی پارەكە ئاشکرا دەکات کە لە فەرمانگەی گشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم /فەرمانگەی گشتی پارێزگای هەڵەبجە دەبێت .

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، هەر فەرمانبەرێكی گرێبەست پێویستە كۆپییەكی رەنگاو ڕەنگی باری شارستانی پێ بێت .



PM:09:52:15/11/2017