رۆژێك پشووی فەرمی راگەیەنرا

وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی هەرێم ئاشكرای دەكات كە رۆژی 12ی رەبیع ئەول كە رۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامی پشوی فەرمیە، بەڵام رۆژی یەكشەممەی داهاتوو پشوو نیە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان بە رادیۆی نەوای راگەیاند، ئەمڕۆ 27ی مانگی سەفەری عەرەبییە ئەگەر مانگی عەرەبی 29 بێت ئەوا رۆژی یەكشەممە یەكی (رەبیع ئەوەل)ە و رۆی 30-11 دەكاتە 12ی (رەبیع ئەوەل)، بەڵام ئەگەر مانگی عەرەبی 30 بێت ئەوا كاتەكە دەگۆڕێت.

وتیشی "تا رۆژی یەكشەممەی داهاتو ناتوانین بڕیاربدەین لە سەرەتای مانگی (رەبیع ئەوەل)".
دەربارەی پشوی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم، وتی "هیچ كات رۆژی یەكی (رەبیع ئەوەل) نەكراوە بە پشو، تەنها 12ی (رەبیع ئەوەل) كە دەكاتە رۆژی لەدایكبونی پێغەمبەر (د.خ)، دەكرێتە پشوی فەرمی لە هەرێمدا".



PM:01:22:16/11/2017