ئەحمەد حاجی رەشید: بۆ مووچەی هەرێم حکومەتی بەغدا دەستی دەستی بەکورد دەکات

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" حکومەتی عێراق هیچ لیستێكی موچەی فەرمانبەرانی لەلا نییە تاوەكو وردبینی تێدا بكات، تەنها دەستی دەستی دەكات".

ئەحمەدی حاجی رەشید لە لێدوانێکیدا بۆ سپی رایگەیاند" حكومەتی عیراق راستناكات كە دەڵێت دەستی بە وردبینیكردنی لیستی فەرمانبەرانی هەرێم كردووە، چونكە هیچ لیستێكی موچەی فەرمانبەرانی لەلا نییە تاوەكو وردبینی تێدا بكات، تەنها دەستی دەستی دەكات".
ئەو پەرلەمانتارە کە سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵە لە پەرلەمانی عێراق لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی " حکومەتی بەغدا تەنها ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی لەبەردەستدایە".

ناوبراو وتیشی بەپێی ئەو لیستەی لایانە "682 هەزارو 21 موچەخۆرە".

 سەعد حەدیسی وتەبێژی فەرمی حكومەتی عیراق، دوو رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند نپ لیژنەیەكیان بۆ وردبینیكردن لە لیستی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم پێكهێناوەو  دەستبەكاربوون بۆ وردبینی کردن".

ئەحمەد حاجی رەشید وتیشی "  وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لیستی موچەی فەرمانبەرانی پارێزگاكانی عیراقیشی لەلا نییە".
ئەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە چەندان جار ئامادەییمان دەربڕیوە بۆئەوەی داتاو ژمارەی دروست لەسەر ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بەغدا بدەین، بەڵام ئەوان ئامادەنەبوون لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵمان كۆببنەوە.



AM:09:15:17/11/2017