لە کەرکوک ١٥ تەرمی نەناسراو دۆزراونەتەوە

لەدوای داگیرکردنی کەرکوک لەلایەن حەشدی شەعبی و ‌هێزە عێراقییەکانەوە، ١٥ تەرمی نەناسراو دۆزراونەتەوە.

بەپێی ئاماری پۆلیسی کەرکوک رووداوی كوشتن، دۆزینەوەی تەرم و حاڵەتەكانی دزیكردن لە (10/16) بۆ (11/13) زیاتر بووە لە مانگەكانی پێشووتر لە هەمان ماوەدا 15 تەرمی نەناسراو دۆزراونەتەوە.
بەپێی ئەو ئامارانە ١٩ حاڵەتی تەقینەوەی بۆمب لە ماوەی چوار هەفتەی رابردوودا روویداوە، لەگەڵ دوو تەقینەوەی خۆكوژی و هەشت حاڵەتی تەقینەوەی بۆمب و حەوت حاڵەتی كوشتن.

هەر لە ماوەی ئەو چوار هەفتەیەدا (29) حاڵەتی تەقەكردن و (64) حاڵەتی دزیكردن روویداوە، لەگەڵ دزینی (19) ئۆتۆمبێل.


هەروەها (12) حاڵەتی هەڕەشەكردن بە چەك تۆماركراوە، ئەوەش لەكاتێكدایە لە ماوەی نێوان (9/15) بۆ (10/15) تەواوی ئەو حاڵەتانە كەمتربوون و بەپێی ئامارەكە یەك حاڵەتی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و چوار بۆمب هەبووە، لەگەڵ چوار رومانە.

بەپێی ئامارەكە لە چوار هەفتەی پێشوتر دوو حاڵەتی كوشتن هەبووە، بەڵام چوار هەفتەی رابردوو حەوت حاڵەت هەبووە.

دزینی ئۆتۆمبێلیش لە (10) حاڵەتی ناوەڕاستی مانگی نۆ بۆ ناوەڕاستی مانگی (10) بۆ (19) حاڵەت بەرزبۆتەوە لە ناوەڕاستی مانگی (11 – 10).

لە رۆژی ١٦ تشرینی یەکەمەوە شاری کەرکوک لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە داگیرکران و دۆسیەی ئەمنی لە پێشمەرگەو ئاسایشەوە، کەوتە ژێر دەستی هێزە عێراقییەکان.



AM:10:40:17/11/2017