ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان هۆشداری دەدات کە ئەگەر پرۆژەکەی گۆڕان جێبەجێنەکرێت بارودۆخی هەرێم خراپتر دەبێت.
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند"بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی وایه دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم كه هه‌موو لایه‌ك ئامۆژگاری هه‌رێمیان كرد كه نه‌كرێت به‌ڵام هه‌ركرا،ئه‌و ناوچه ناكۆكانه‌ی له‌ده‌ست كورد بوون له‌ده‌ست چوون،ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌ده‌فرۆشرا له(٥٠%)ی له‌ده‌ستی هه‌رێمدا نه‌ماوه كه‌جاران به‌وه‌شه‌وه نه‌یان ده‌توانی موچه بده‌ن،هه‌موو ئه‌وان بارودۆخێكی خراپی له‌هه‌رێمی كوردستان هێناوه‌ته كایه‌وه و سه‌ختر بووه،ئێمه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین یا ئه‌وه‌تا ڕایگرین ئه‌و بارودۆخه مه‌ترسیداره یاخود باشی بكه‌ین،پڕۆژه‌كانی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه."
وتیشی"ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه‌مان چاكسازی و شه‌فافیه‌ته،وه هه‌وڵدانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ڕێگای گفتوگۆ به‌تایبه‌ت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد."
دوێنێ پێنج شه‌ممه وه‌فدێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد و به پێی میدیا فه‌رمییه‌كانی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه،گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی سێ خاڵی داوه‌ته پارتی دیموكراتی كوردستان.