لەبارەی پشووی یەك شەممەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، ئاشکرایدەکات تەنها رۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ)  پشووی فەرمییە، ڕەتیشی کردەوە رۆژی یەك شەممە پشووی بێت.


نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "رۆژی یەك شەممە ئەگەر  1ی (ریبع الاول)یش بێت كە رۆژی كۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلامە (د.خ) پشووی فەرمی نییە و تەنها رۆژی 12 ی (ریبع الاول) كە رۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) پشوو دەبێت.

وتیشی "تائێستا دیارنییە كە رۆژی لەدایكبوونی محەمەد (د.خ) دەكەوێتە چ رۆژێكەوە، بەڵام ئەگەر زۆرە ئەو رۆژە بكەوێتە رۆژی 2017/11/30،  بۆیە ئەگەر كەوتە ئەو رۆژەوە  كە پێنج شەممە دەكات ئەوا پشووی فەرمی دەبێت.

پێشتر بەشێک لە ئاژانسە عێراقییەکان و میدیا کوردیەکان بڵاویانکردەوە کە گوایە رۆژی ١٩ / ١١ /٢٠١٧ کە دەکاتە ١ی ربيع الآول رۆژی کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام (د، خ) پشووی فەرمی دەبێت لەسەرانسەری عێراقدا.



PM:03:01:17/11/2017