ڤیدیۆ.. "مام جەلال: دوای بەرهەم ساڵح بكەون"

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت تاڵەبانی سكرتێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان راگەیاندوە كە پاش نەمانی خۆی دوای بەرهەم ساڵح بكەون.

مەحمود سەنگاوی لەمیانەی وتەكانیدا لە قەزای دەربەندیخان راگەیاند: مام جەلال وتی دوای من د. بەرهەم ساڵح دەتوانێت یەكێتی بەڕێوە ببات، بۆیە داوای ئەو بكەون.

وتیشی بەداخەوە ئێستا بەرهەم ساڵح لێمان دووركەوتوەتەوە، بەهۆی ئەو ناڕەزاییانەی لە یەكێتی نیشتمانی بوویەتی‌و وتویەتی تا گرفتەكانی ناو یەكێتی چارەسەر نەكرێت ناگەڕێتەوە.

ئەم وتارەی مەحمود سەنگاوی لە درێژەی كۆنفرانسەكانی کۆمەڵەی ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا دێت كە لەقەزای دەربەندیخان بەڕێوەچوو.





AM:11:50:20/11/2017