بەرگری شارستانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هۆشداری لەدروستبوونی لافاو دەدات و داواش لەهاوڵاتیان دەكات، لەكاتی بارانبارینی بەخوڕ شوێنە نزمەكانی جێبهڵن


بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە تیایدا هاتووە "داوا لەهاوڵاتیان دەكەین لەكاتی بارانی بەخوڕ و هەستانی لافاودا ماڵەكانیان بەجێنەهێڵن، ئەو كۆڵانانەشی كە لەشەقامە گشتیەكانەوە ئاو دێتە ناویەوە، پێویستە سەری كۆڵانەكانیان بەبلۆك بە شتی دیكە بەربەستی بۆ دروستبكرێت، ئەو ماڵانەشی مەترسی كۆبونەوەی ئاوی لێدەكرێت، پێش كاتی بارانی بەخوڕ ولافاو بڕۆن بۆ شوێنێكی دیكە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "پێویستە ئەو ماڵانەی ئاو دەچێتە ماڵەكانیانەوە لەكاتی لافاوەكەدا كارەبای ماڵەكانیان بكوژێننەوە بۆ مەترسی كارەبایی لێنەكەوێتەوە، پێویستە لەڕۆژی لافاودا ڕێگری لەبارهەڵگرەكان بكرێت لەبازگەكاندا و هاتوچۆی بارهەڵگرەكان كەمبكرێتەوە، چونكە ڕێگاكان لەتیمەكانی بەرگری شارستانی دادەخەن بۆ بەهاناوەچونی هاوڵاتیان".



PM:09:02:20/11/2017