حەشدی شەعبی خانوو لەچوار بەرپرسی بالآی کورد لە کەرکوک دەسێنێتەوە

هێزە عێراقییەکان لە نێویشیاندا حەشدی شەعبی لەناو کەرکوک خانوویان لە چوار بەرپرسی کورد سەندەوە کە لەنێویاندا رزگار عەلی کاندیدکراوی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگار خانووەکەی لێسەندراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کەرکوکەوە بە سپی راگەیاند" هێزە عێراقییەکان و لەنێویشیاندا حەشدی شەعبی، خانووی هەریەک لە رزگار عەلی کاندیدکراوی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک و، محەمەد کەمال کادیری پارتی و سەرۆکی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و ، ئەحمەد عەسکەری سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگا، عیرفان کەرکوکلی نوێنەری تورکمانەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و سەرۆکی حیزبی گەلی تورکمان، دەسننەوەو هێزە عێراقییەکانی تێدەچن".( عیرفان کەرکوکلی تورکمانەو دۆستی کورد).

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد کە ‌هێزە عێراقییەکان رایانگەیاندووە کە لەبەر ئەوەی ئەو خانوانە لەسەردەمی رژێمی پێشوودا موڵکی حکومەت بوون، ئێستا لەو بەرپرسانەی دەسەنینەوە.

لەرۆژی ١٦ تشرینی یەکەمەوە شاری کەرکوک لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کۆنترۆڵکراو هەرچی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانی هەردوو حیزبی حوکمڕانی پارتی و یەکێتی یە لەو شارە دەرکران. 



PM:10:09:20/11/2017