به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه‌دانی لەلایەن باوک و زڕدایکییەوە، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لەناوچەی شوان گیانی لەدەستدا.
عه‌قید شوان مه‌جید، به‌ڕێوبه‌ری بنکه‌ی پۆلیسی شاره‌دێی شوان رایگەیاند " نیوەشەوی ڕابردوو، له گوندی دووبزنی سه‌ر به شاره‌دێی شوان له سنووری پارێزگای که‌رکوک، منداڵێکی ته‌مه‌ن چوار لەژێر ئەشکەنجەدا ساڵ گیانی له‌ده‌ستداوە".
ناوبراو ، بەرۆژنیوزی راگەیاندووە:"پاش گه‌یشتنمان به شوێنی ڕووداوه‌که، بینمان، که منداڵه‌که شوێنی ئه‌شکه‌نجه‌دان به جه‌سته‌یه‌وه دیاره و بۆ پشکنین ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ریی که‌رکوک-مان کرد".
سەبارەت بە ئەنجامی پشکنینەکە، شوان مەجید، وتی:"پشکنینەکە دەریخست، کە منداڵه‌که به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، پاش لیکۆڵینه‌وه بۆمان ده‌رکه‌وت، منداڵه‌که له‌لایه‌ن باوکی و زڕ دایکییه‌وه، زۆر به توندیی ئه‌شه‌که‌نجه دراوه، هه‌روه‌ها شوێنی سوتان و لێدان به جه‌سته‌ی منداڵه‌که‌وه دیار بووه، کۆتا جار به‌شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه ئه‌شکه‌نجه دراوه و گۆشت له جەستەی کراوه‌ته‌وه".
شوان، ڕاشیگه‌یاند:"پێشتر و چه‌ندین جاری تر منداڵه‌که له‌لایه‌ن باوک و زڕ دایکیه‌وه، ئه‌کشه‌نجه دراوه".
به‌ڕێوبه‌ری بنکه‌ی پۆلیسی شوان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد:"باوکی منداڵه‌که ناوی( قاره‌مان فازل)ه و دوو هاوسەری هەبووە، هه‌ردووکیان له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن، منداڵه‌که‌ش ناوی (مه‌هناز)ه و ته‌مه‌نی چوار ساڵانه، دوو ڕۆژ پێش ئێستا دایکی مه‌هناز چووەته شاری به‌غدا، به هۆی نه‌بوونی دایکی له‌ماڵه‌وه، هه‌ل ڕه‌خساوه بۆ باوک و زڕ دایکی تا مه‌هناز ئه‌شکه‌نجه بده‌ن، به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه‌ی دژواره‌وه، منداڵه‌که گیانی له‌ده‌ستداوه".
شوان مەجید، وتیشی:"له‌ئێستادا زڕ دایکی منداڵه‌که له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر کراوه، باوکەکەش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆدەرچووە، بەڵام به‌رەو شوێنێکی نادیار هه‌ڵهاتووه".