نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەنزین، ماوەی سێ رۆژە نرخەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

بە پێی زانیارییەکانی سپی لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا نرخی بەنزین دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیەوەء لە شاری هەولێر هەر لیتری بە لایەنی کەم 150 دینار دابەزیوە.

خاوەن بەنزینخانەکان ئەم دابەزینە بۆ کەمبوونەوەی ئاستی داواکاریی هاوڵاتیان بۆ بەنزین دەگەڕێننەوەء لە ئێستادا لەهەولێر نرخی بەنزینی سۆپەر 870، نرخی بەنزینی موحەسەن 760ء نۆرماڵ بە 680 دینارە.



PM:12:01:23/11/2017