سبه‌ینێ شه‌ممه، پرۆسه‌ى دابه‌شكردتى نه‌وتى سپی له سنوورى شاره‌زوور ده‌ست پێدەكاتەوە و قایمقامییه‌تى ئه‌و شاره‌ش نرخەکەی ڕادەگەیەنێت
بەگوێرەی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى قایمقامییه‌تى شاره‌زوور، كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی میدیا" نێردراوه "سبه‌ینێ شه‌ممه 25/ 11/ 2017، پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی سنووره‌كه ده‌ستپێده‌كات".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جه‌خت لەوە كراوه‌ته‌وه، كه نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به 54 هه‌زار دیناره و هه‌ر ماڵێك پێویسته كارتى زیره‌ك و كۆپی پێناسی بارى شارستانى پێبێت و به‌رمیلى نه‌وته‌كان له‌به‌رده‌م ماڵدا دابنرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كه‌سێك به‌رمیله‌كه‌ى بباته شوێنێكی تر، له وه‌رگرتنى نه‌وت، بێبه‌ش ده‌كرێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه سه‌رجه‌م گونده‌كان له شوێنى خۆیان به‌هه‌مان نرخ نه‌وتیان پێده‌درێت و پێویست ناكات بچنه ناو شاره‌وه، پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا سه‌رجه‌م هاووڵاتیان نه‌وتیان به‌رده‌كه‌وێت.