بە وتەی سەرچاوەیەکی حكومی له ناحیه‌ی جه‌باره، یه‌كێك له‌وانه‌ی له گوندی ئاشتی توكانی سه‌ربه
ناحیه‌كه رفێنراون، له‌ده‌ستی رفێنه‌ران خۆی دەرباز کرد.
بە پێی هەواڵێکی سۆمه‌ریه نیوز: "یه‌كێك له
رفێنراوه‌كانی روداوه‌كه‌ی گوندی ئاشتی توكان له باكوری ناحیه‌ی جه‌باره، توانیویه‌تی
له‌ده‌ستی رفێنه‌ره‌كانی هه‌ڵبێت و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵی خۆیان".
سەرچاوەکە بە ماڵپەڕەکەی وتووە: رفێنراوه ههڵاتوهكه
ئاسه‌واری لێدانی پێوه‌یه و جه‌سته‌ی ئازاری پێگه‌یشتوه، به‌ڵام دۆخی ته‌ندروستی
جێگیره".
هەروەها دەڵێت "ئێستا سێ كه‌س له رفێندراوه‌كان
لای رفێنه‌ره‌كان ماون، ئه‌وانیش ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ناحیه‌ی جه‌باره
و كوڕێكی و كه‌سێكی نزیكیانه".
دوێنێ له‌ناحیه‌ی
جه‌باره‌ی سه‌ربه پارێزگای دیاله ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی ئه‌ندامێكی
ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌كه و له‌گه‌ڵ دوو كوڕ‌و ئامۆزایه‌كیدا ده‌یان رفێنن.
زیاتر بخوێنەرەوە..