حکومەتی هەرێم لەبارەی چونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ڕوونکردنەوە دەدات

چوونی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداو گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق رەتكرایەوە و سكرتێری رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندووە، تائێستا حكومەتی عێراق وەڵامی هەرێمی كوردستانی نەداوەتەوە


رۆژنامەی حەیات، لەزاری سكرتێری رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان  بڵاویكردەوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن، بەم نزیكانە شاندی هەولێر دەچێتە بەغدا "دوورە لەراستییەوە و تائێستا حكومەتی عێراق وەڵامی هەرێمی كوردستانی نەداوەتەوە، بۆ ئەوەی شاندی هەولێر بۆ گفتوگۆ بچێتە بەغدا".

چەند رۆژێكە میدیاكانی عێراق دەنگۆی ئەوە بڵاودەكەنەوە، كە بەم نزیكانە شاندی هەرێم دەچێتە بەغداو لەسەر كێشەكانی هەردوولا گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق دەكەن.



PM:02:38:25/11/2017