ئاوارەکانی خورماتوو خۆپیشاندانیان کرد

ئەمرۆ ژمارەیەک لە ئاوارەکانی خورماتوو لە گەرمیان خۆپیشاندانیان کرد و هەڕەشە ئەوەش دەکەن خۆیپشاندانەکەیان بۆ هەولێر دەگوازنەوە.


به‌یانى 26ى تشرینى دووه‌م، زیاتر له‌ هه‌زار ئاواره‌ى شاره‌دێى خورماتوو كه‌ له‌ كه‌مپه‌كانى شاره‌دێى رزگاری و داوده‌ی سه‌ر به‌ شاره‌دێى زنان نیشته‌جێ كراون، به‌ خۆپیشاندان و هەڵدانی دروشم گەیشتنە بەردەم ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌ شاری كه‌لار کۆبوونەوە.


خۆیپشاندەران خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسانی هەرێم بە کێشەکانیان بوون کە بە هاتنی وەرزی سەرما گرفتێکی زۆریان بۆ دروست بووە.





PM:12:24:26/11/2017