فرۆکەکانی تورکیا چیای ئاسۆس بۆردومان دەکەن
چوار فرۆکە سنووری چیای ئاسۆسیان لە قەزای ماوەت بۆردومان کرد و قائیمقامی قەزای ماوەتیش دەڵێت "بەهۆیەوە و ترس و دڵەراوکێ لە لەلای خەڵکی ئەو سنوورە دروستبووە".
کامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت راگەیاندووە "بۆردومانەکە لە کاتژمێر ٩ی ئەمشەوەوە بۆ ماوەی ٤٥ خولەک بەردەوامی هەبووە و لە جارانی پێشوو زۆر سەختتر بووە و بەهۆیەوە دانیشتووانی بەشێک لە گوندەکانی ئەو سنوورە ترسیان لێ نیشتووە و ماڵەکانیان جێهێشتووە.
لە رۆژی ۳ و ١٢ی ئەم مانگە سوپای تورکیا بۆردومانی چیای ئاسۆسی لە سنوری قەزای ماوەت کرد کە ماوەی چەند ساڵێکە گەریلاکانی پەکەکە و پژاک لەو سنوورە بوونیان هەیە.
PM:10:29:27/11/2017