فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له
عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه هێزه‌كانی ئه‌مریكا جوڵه‌یان به‌ره‌و كه‌ركوك كردبێت.
فه‌رمانده‌ییه‌كه
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ 30-11 ده‌ریكردوه، ده‌ڵێت "هه‌ندێك كه‌ناڵی
راگه‌یاندن له‌زاری سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه جموجوڵی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان
به‌ره‌و كه‌ركوك بڵاوكردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه سه‌رله‌به‌ری ناڕاسته".
به‌گوێره‌ی ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه، ژماره‌ی
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له كه‌ركوك یاخود هیچ شوێنێكی خاكی عیراقدا زیاد نه‌كراوه.
پێداگیری ده‌كات له‌وه‌ی هێزی بیانی نابێت هیچ شوێنێك كۆنترۆڵ بكات، هه‌روه‌ك ئه‌و
توانایه‌یان نییه و ژماره‌ی پێویست و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی ته‌واویان پێ نییه.
له‌باره‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌منیی كه‌ركوكیشه‌وه،
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رونیكردۆته‌وه، كه ئه‌و به‌رپرسیارێتییه
نیشتمانییه و به‌ده‌ستی هێزه‌كانی فیدرالی و پۆلیسی كه‌ركوكه‌وه‌یه. هه‌روه‌ك ئه‌ركی
هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیش دیاریكراوه و بریتییه له مه‌شق و راوێژكاری و پشتیوانی
لۆجیستی.
دوێنێ بڵاوکرایەوە هێزێكی زۆری ئەمریكی لە
سەربازگەی كەیوەن لە كەركوك جێگیربوون و "سپی"یش هۆكاری هاتنی ئەو هێزە
ئاشكرادەكات.
زیاتر
بخوێنەرەوە