بوومەلەرزەیەکی بەهێز کرماشان دەهەژێنێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١ی کانوونی یەکەم بوومەلەرزەیەكی بەهێز شاری کرماشانی  هەژاندو زیانی زۆری لێكەوتۆتەوە.

محەمەد رەزا میرسادقی، قایمقامی قەزای "راوەر"ی سەر بە پارێزگای كرمان بە میدیا ئێرانییەکانی رایگەیاندووە" بەیانی ئەمرۆ بوومەلەرزەیەك بەگوڕی  6.1 پلە بە پێوەری ریختەر لە ناوچەی هەجدەكی ئەو قەزایە روویداوەو، بەو هۆیەشەوە و 122 خانوو لە گوندی كوهەك وێران بووە و تا ئێستا 42 كەس برینداربوون".

ئەو بەرپرسە دەڵێت " بوومەلەرزەكە لەهەموو شارو شارۆچكەو گوندەكانی ئەو پارێزگایە هەستی پێكراوەو زۆرترین زیان لە گوندی كوهەك بووە كە (122) خانوو وێران بوونەو كارەبای گوندەكان پچڕاوەو ڕێگاو بانەكانیش زیانیان بەركەوتووە".

رۆژی 12 ی مانگی تشرینی دووەم بەهۆی بومەلەرزەیەكی بەهێز لە شاری کرماشان و سلێمانی هەژاندو گیان لەدەستدانی ٥٠٠ کەس و بەهەزاران برینداری لێکەوتەوە.



PM:12:29:01/12/2017