ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند "بڕیاری سه‌ركردایه‌تی سیاسی و حكومه‌تی ھه‌رێم ئه‌وه‌یه كه كار به ڕیفراندۆم نه‌كرێت"، دەشڵێت "ئه‌وه‌ی كه باسی ده‌كه‌ن به ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناكرێت و ڕووداوێكه، ڕوویداوه و تێپه‌ڕی كردووه".
سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "ڕیفراندۆم کراوە له‌سه‌ر شتێكی دیاریكراو و وه‌ڵامت وه‌رگرتووه، ئێستا كه كاری پێناكه‌یت حكومه‌ت و ھێزه سیاسییه‌كانیش پابه‌ند نین به‌وه و كاری پێناكه‌ن، به‌ڵام دادگا بڕیاره‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه داوه كه ده‌ستووری نییه و به ئیعتیبار له ده‌ستووردا باسی ڕیفراندۆم نییه، ئه‌و شته دروسته".
هەر سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی وتوویەتی "دادگای فیدراڵی عێراق دادگایه‌كی ئیتیحادی مه‌ركه‌زییه و ده‌ڕوانێته ئه‌و دۆسیانه‌ی له بهردهستیدایە، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه وه‌ك ڕێزگرتن له یاسا و له دادگا به‌ڕێزه‌وه سه‌یری ھه‌موو بڕیاره‌كانیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام جگه له‌وه بابهتهكان ته‌فسیری ده‌وێت و پرسی ڕیفراندۆم به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌گوترێت نادیده‌ی بگریت یان حساب بۆ ئیجرائاتی نه‌كه‌یت ئه‌وه‌ش مومكینه و سروشتییه".
سەڵاحەدین بەهادین سەبارەت بە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق وتوویەتی "تائێستا بەغدا خۆی نادات بەدەستەوە کات بەفیڕۆ دەدات لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ، ئەوە بە لای ئێمەوە بە خاڵێکی سلبی دەزانین، چونکە لە ھەموو حاڵەتەکاندا مادام حکومەتی ھەرێم ئامادەیە بۆ گفتوگۆ ھەق وایە ئەویش ئامادەبێت و لەسەر مێزی گفتوگۆ ئەو کێشە و گلەییانەی کە ھەیە و چی ماوە لە کێشە و گرفتەکان چارەسەر بکرێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر ھەر لە دوورەوە بێت و شەڕی ڕاگەیاندن و شاشەکان بێت بابەتەکە ئاڵۆزتر دەکات و ڕەنگە بەشێکیش بێت لە پێداویستییەکانی موزایەداتی ھەڵبژاردن، زیاتر لەوەی بابەتێکی جددی بێت لەوەی ئەم دوولایەنە بگەنە ئەنجامێکی ئیجابی کە ئەوە خوازراوە و ھەردوو حکومەتی ئیتیحادی و ھەرێمیش ھەر ئەوەیان دەوێت، بەرژەوەندی ھەردوولاش لەوەدایە کە لەسەر بناغەی دەستوور گفتوگۆ بکرێت و ماف و ئەرکەکان دیاری بکرێن".
ڕۆژی ٢٠ ی مانگی ڕابردوو، دادگای فیدراڵی عێراق فەرمانیکرد بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند "ڕیفراندۆم نادەستوورییە".