فراکسیۆنە کوردیەکان دوا هەڵوێستیان ڕاگەیاند

کوتلە کوردییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ی عێراق بڕیاری کۆتاییاندا و ڕایانگەیاند "دەنگی پێ نادەن".


زانا رۆستایی، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند '' پەرلەمانتارە کوردەکان دەنگ بە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ی عێراق نادەن ئەویش بەهۆی کەمکردنەوەی بەشە بودجەی هەرێم تیایدا''.

رۆستایی هەروەها ووتیشی '' پێشتر دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجە بە هەماهەنگی لە نێوان کوتلە سیاسییەکاندا بوو، بەڵام ئێستا پەرلەمان دەنگی زرۆینە بۆ هەموو پرسێک هەژمار دەکات''.

زانا سەعید ووتیشی '' پەرلەمانتارە کوردەکان هەڵوێستی تریان دەبێت ئەگەر بێتو کوتلە عێراقییەکان سوربن لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژە یاساکە و دەنگدان پێی''.

بەگوێرەی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان تیایدا بە %١٢.٦٧ دانراوە لە کاتێکدا پێشتر %١٧ بوو.



PM:02:38:02/12/2017