شۆڕش حاجی: نابێ رێگە بە پارتی‌و یەکێتی بدرێ بەشداری هەڵبژاردنە گشتییەکان بکەن

ئەندامی خانەی راپەڕاندن ی گۆڕان د. شۆڕش حاجی دەڵێت " لەبەرئەوەی پارتی و یەکێتی خاوەنی هێزی چکدارن، نایێت رێگایان پێبدرێت بەسداری هەڵبژاردن بەکەن".

لە نووسینێکدا بەناونیشانی" نابێ ڕێگا بدرێت بەپارتی و یەکێتی بدرێ بەسداری هەڵبژاردنە گشتیەکان بکەن"، شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گٶران نووسیوویەتی " بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان‌و دەوڵەتی فیدڕاڵی عیراق پارتی‌ دیموکراتی کوردستان‌و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆیان نیە وەک حیزبی سیاسی بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان‌و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بکەن. بەپێی مادەی پازدەیەم لە یاسای " حزبەکانی هەرێمی کوردستان" ژمارە ١٧ی ساڵی ١٩٩٣ ی پەرلەمانی کوردستان‌و مادەی هەشت‌و مادەی سی‌و دو لە یاسای "الاحزاب السیاسیە" ژمارە ٣٦ ی ساڵی ٢٠١٥ ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پارتی‌و یەکێتی سیفەتی حیزبی سیاسی‌یان نیە. چونکە هەردوکیان خاوەن هێزی چەکداری تایبەت بەخۆیانن. ئاشکرایە کە یەکەکانی هەشتاو هێزەکانی زێرەڤانی هێزی پارتی دیموکراتی کوردستانن‌و یەکەکانی حەفتاو هێزەکانی بەرگری‌و فریاکەوتن هێزی یەکێتی نیشتمانی کوردستانن".

شۆڕش حاجی لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت " ئەگەر ئەو یەکەو هێزانە حەل نەکرێن‌و بە فیعلی ، نەک بە حیلە شەرعی، هێزەکانی پێشمەرگە نەکرێن بە هێزی نیشتمانیی بێلایەنی سەر بە حکومەتی هەرێم نابێ رێگە بە پارتی‌و یەکێتی بدرێ بەشداری لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی کوردستان‌و عیراقدا بکەن".

ئەو ئەندامەی خانەی راپەراندن داوا لە داواکاری گشتی دەکات لەهەرێم و بەغدا ئەری یاسایی خۆیان لەو بوارەدا بگرنەبەر "ئەرکی داواکاری گشتی‌و دادوەرە بوێرەکانی هەرێم‌و بەغدایە، کە بە پێی یاسا، رێگە لە پارتی‌و یەکێتی بگرن بەشداری لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا بکەن. ئەگەر ئەمە بکەن ئەوا دەتوانن لەم رێگەیەوە بەشێک لە شکۆی شکاوی گەلەکەمان‌ بگێڕنەوەو سەروەرییەکی گەورەش بۆ خۆیان تۆمار بکەن".

شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی راپەڕاندن کە بەبەرزترین دەستەی بزووتنەوەی گٶڕان دادەنرێت کە ‌لە هەشت کەس پێکدیێت.



PM:07:54:02/12/2017