شانهی راگهیاندنی جهنگی عیراق هەواڵی ناردنی هێزی ئەمەریکی بۆ خورماتوو رەتدەکاتەوە.
شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق کە رووپێوی جموجوڵە سەربازییەکان دەکات لە عێراقدا شەوی رابردوو رەتیکردەوە کە هێزی ئەمەریکی لە خورماتوو جێگریکرابێت و دەڵێت "ژمارهیهك ماڵپهری ئهلیكترۆنی له ههولێر بهردهوامن له بڵاوكردنهوهی دهنگۆ و ههواڵی ناڕاست و باس لهوه دهكهن كه هێزێكی ئهمریكا گهیشتۆته قهزای خورماتوو".
شانەی جەنگی داوا لە خەڵكی عێراق دەکات بڕوا بەو میدیایان نەکەن.
دوێنێ ژمارەیەک میدیای کوردی بڵاویان کردەوە کە هێزێکی ئەمەریکی زرێپۆش لە فڕۆکەخانەی سدیق لەباشووری شاری خورماتوو جێگیربوون، هەروەها وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان رایان دیلۆن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کە دوێنێ بڵاوکرایەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەوان هێزەکانیان بە شارەکانی عێراقدا بڵاودەکەنەوە.