حکومەتی عێراق لەسەر مووچەی هەرێم لێدوانێکی نوێ دەدات

وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند " بەردەوامن لە وردبینیكردنی لیستی مووچەخۆرامی هەرێمی كوردستان، دوای تەواوبوونی كارەكانیش مووچەی فەرمانبەران دەنێرن".

سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان دەڵێت" لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناوی وەهمی و دووبارە و زیادەی زۆر تێدایە"، ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات کە حكومەتی عێراق لیژنەیەكی هونەری و تەكنیكی پێكهێناوە بۆ بەدواداچوون و ڕاستكردنەوەی لیستەكە.

وتەبێژی حکومەتی عێراق دەشڵێت "دوای تەواوبوونی كارەكان مووچەی فەرمانبەران دەنێرین".

ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم ملیۆنێك و 249 هەزار و 481 فەرمانبەر و مووچەخۆرە، مانگانە حکومەتی هەرێم ئەگەر مووچەی تەواوبدات 897 ملیار و 500 ملیۆن دینارە.



PM:07:25:03/12/2017