حکومەتی بەغدا تەواوی پارەی جوتیاران دەدات

ئەندامێکی لیژنەی ئابوری و وەبەرهەمهێنان رایگەیاند" حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تا کۆتایی ئەمساڵ هەرچی پارەی جوتیاران هەیە بیدات".

نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی وشە ی راگەیاندووە" ترلیۆنێك و ٧٠٠ ملیار دیناری جووتیارانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ و ٢٠١٧ لای حكوومەتی عێراق ماوە، ئەوانیش بڕیاریان داوە كە تەواوی پارەكە تا پێش كۆتایی ئەمساڵ خەرج بكرێت و بەسەر جووتیارانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش دابەش بكرێت".

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەڵێت " ئەو پەرلەمانتارە زیاتر گوتی، ئێمە بەدواداچوونمان بۆ كردووە و ٨٠٠ ملیار دینار لەو پارەیە خراوتە سەر حیسابی وەزارەتی بازرگانی و بڕیارە ئەو برەی ماوە، بخرێتە سەر ئەو وەزارەتە بۆ ئەوەی پێش كۆتایی ساڵ هەمووی خەرج بكرێت و بەسەر جووتیاران دابەش بكرێت، چونكە حكوومەت پارەكەی داناوە".

ئەو پەرلەمانتارەی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان، دەڵێت" كێشەی خەرجكردنی پارەی جووتیارانی عێراق و هەرێمی كوردستان كۆتایی هاتووە و حكوومەت پارەكەی دابین كردووە و تەنیا رێكاری خەرجكردنەكەی ماوە و ئەو كێشەیە كۆتایی پێ هاتووە و چارەسەر بووە و پشكی هەرێمی كوردستانیش لەو پارەیە نزیكەی ٧٠٠ ملیار دینارە".




PM:08:56:03/12/2017