راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە شەش یاریزانی بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی سپۆرتینگ
لیشبونەوەی پورتوگالی بانگ نەکردووەو بەهۆی پێکانەوە لە پێکهاتەکە لایبردوون.
ڤاڵڤێردی هەریەکە لە ئۆمتیتی و ئینێستاو ماسکیرانۆو ئاردا تۆرانودیمبلی و رافینیای لە لیستەکە دورخستۆتەوە، ئەمەش بەهۆی پێکان و ئامادە
نەبوونیان .
بڕیارە رۆژی سێشەممە لە کۆتا جەولەدا یانەی بەرشەلۆنە میوانداری یانەی
سپۆرتینگ لیشبونەی پورتوگالی بکات و یاریەکەش لە سەعات ١٠:٤٥ خولەک بەرێوە دەچێت.