ئەمریکا: چەکمان ناردووە بۆ هێزەکانمان لە کەرکوک

باڵیۆزی‌ ئه‌مەریكا له‌ به‌غدا نیگەرانی وڵاتەكەی لەبارەی هەندێك لە گرێبەستەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند دەشڵێت "چەك و تەقەمەنیمان بۆ هێزەكانمان لە كەركوك ناردووە".


دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی‌ ئه‌مەریكا لە بەغدا لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە ویلایەتە یەكگرتووەكان نیگەرانە له‌ هه‌ندێك له‌و گرێبه‌ستانه‌ی‌ كه‌ هەرێمی كوردستان له‌ بواری‌ نه‌وتدا ئەنجامیان دەدات.

سەبارەت جوڵەپێکردنی هێزەكانیشیان لە كەركوك، سیلیمان روونیكردەوە كە ئه‌وه‌ی‌ له‌م رۆژانه‌ی‌ دواییدا ئه‌نجامیاندا، ناردنی‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ بووه‌ بۆ هێزه‌كانیان.

باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا وتیشی "ناردنی‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ بۆ هێزه‌كانی‌ ئه‌مەریكا له‌ كه‌ركوك به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ بوه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌كان و هێشتا هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ عێراقدا نه‌كراوه‌ له‌باره‌ی‌ هێشتنه‌وه‌ یان زیادكردن یاخود كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانمان له‌ عێراق دوای‌ شه‌ڕی‌ داعش".



PM:10:02:05/12/2017