قوباد تاڵەبانی ئەم بەیانیە چی کرد؟

بەیانی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و کوڕە گەورەی تاڵەبانی پاش بەڕێکردنی منداڵەانی بۆ خوێندنگە بەرەو سلێمانی بەڕێکەوت. 


قوباد تاڵەبانی کەمێک لەمەوبەر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی کە "ئەم بەیانیە منداڵەکانم هەڵساند لە خەو، جلیانم گۆڕی، نانم دانێ و بەڕێم کردن بەرەو قوتابخانە".

هەروەها نوسیویەتی "دواتر ریازەی خۆمم کرد و ئێستا بەرەو سلێمانی بۆ چەند کۆبونەوەیەک لەگەڵ کادر و بەرپرسانی یەکێتی بۆ باسکردنی ئایەندەی یەکێتی و گرنگی بەستنی کۆنگرە بەڕێدەکەوم".



AM:09:16:07/12/2017