ووردەکاری هێرشەکەی سەر کەمپی مەخموور ئاشکرادەکرێت

ئەنجومەنی گەلی مەخمور ڕایگەیاند هێرشەکەی شەوی ڕابروو بۆ سەر کەمپی مەخمور، هێرشێکی ئاسمانیی بووە


لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی گەلی مەخمور کە کەمپی مەخمور بەڕێوە دەبات ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە "حکومەتی عێراق و ئەو هێزانەی کە دەرفەتی هێرشی ئاسمانیان هەیە، بەرپرسیارن لەو هێرشە و پێویستە حکومەتی عێراق لەمبارەیەوە روونکردنەوە بدات".

شەوی ڕابردوو هێرشێک کرایە سەر کەمپى مەخمور کە ئاوارەکانى باکورى کوردستانى تێدا نیشتەجێیە، لەئەنجامدا کەسێک شەهیدبوو و ١٢ کەسی تر برینداربوون و لە هێرشەکەدا بارەگای ئەنجومەنی گەلی مەخمور بە تەواوی خاپوور بووە.

کەمپى مەخمور لە ساڵى ١٩٩٦وە دروستکراوە و زیاتر لە ١٢ هەزار ئاوارەى باکورى کوردستانى تێدا نیشتەجێکراون، بەرپرسىارێتی ئەمنى کەمپەکەش لە ئەستۆى گەریلاکانى پەکەکەدایە.



AM:11:51:07/12/2017