وەنەوشەکەی هەڤاڵ ئەبووبەکر کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانیەوە پێیدرابوو لە سەردانیدا بۆ لای خۆپیشاندەرانی پیرەمەگرون توشی رووداوی هاتوچۆ هات.
ماڵپەڕی "کوردیۆ" بڵاویکردەوە دوای ئەوەی هاوڵاتیانی ناحیەی پیەمەگرون بەرامبەر دانانی جۆزەی ١٦ ئەمپێری کارەبا لە ناحیەکەیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، ئەمڕۆ د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی سەردانی کردن، بەڵام لە سەردانەکەیدا ئەو ئەو وەنەوشەیەی بەدیاری لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە لە رۆژی دەستبەکاربوونیدا پێیدرابوو توشی هاتوچۆ هات.
د.ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگاری سلێمانی بە هاوڵاتیانی پیرەمەگرونی راگەیاندووە، لهئێستادا تهنها جۆزهی 16 ئهمپێری ههیه بۆیان دابنرێت، ئهگهر قبوڵیشیان نییه، ئهوه دهبێت وهكو سلێمانی و شوێنهكانی دیكه چاوهڕوان بن بهدوو شهو جارێك كارهبایان پێبدرێت.
لهكاتی قسهكردن لهگهڵ خۆپیشاندهران، ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشا به وەنەوشەکەی پارێزگاری سلێمانی و زیانی به ئۆتۆمبێڵهكهی ناوبراو گهیاند، بهڵام له ڕوداوهكهدا هیچ زیانێكی گیانی لێنهكهتۆتهوه.
دوێنێ "سپی میدیا" وەک یەکەم دەزگای میدیایی لە سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئەوەی ئاشکراکرد کە لە ڕۆژی سوێند خواردنیدا وەک پارێزگاری سلێمانی نێچیرڤان بارزانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزەری ناسراو بە " وەنەوشە"ی مۆدێل 2018ی بەخشیوەتە هەڤاڵ ئەبووبەکر و لە رێگای وەزارەتی ناوخۆوە ئوتۆمبیلەکەی پێدراوە.
هەڤاڵ ئەبووبەکر، ڕۆژی 4ی ئەم مانگە ڕۆژێک بەر لە سوێند خواردنی لە تەلاری پارێزگار كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و لەبەردەم ڕۆژنامەنوساندا ڕایگەیاند "لە خانویەكدام كە هی باوكمە و خاوەنی دوو ئۆتۆمبیلیشم كە یەكێكیان نەوشیروان موستەفا، ڕێكخەر كۆچكردووی گۆڕان پێیبەخشیووم، ئەوی دیكەیان كە مامۆستای زانكۆبووم كڕیومە و تا ئێستا ماومە".
هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا داواشی لە ڕۆژنامەنوسان كرد كە چاودێر و ڕەقیب بن بەسەر كارەكانیانەوە تا پێكەوە كاری باشتر بۆ سلێمانی ئەنجام بدەن.