وێنە .. ئەرشیف
نزیکەی کاتژمێر ١٢ ئەمشەو بومەلەرزەیەک بو گوڕی 3.8 لە ناوچەی ئەزگلەو بەمۆی دا لە چەند ناوچەیەکی گەرمیان و زەهاویش هەستی پێکرا.
ئەزگڵە ئەو ناوچەیەیە کە یەکەم بومەلەرزەکەی شەوی ١٢/١١/٢٠١ بە گوڕی ٧.٣ لییداو زیانێکی زۆری لیکەوتەوە. بەڵام بومەلەرزەکەی ئەمشەو لە رۆژئاوای ئەزگلەی دا بە دیاریکراوی لە ناوچەی بەمۆ و مەیدان لە رۆژهەلاتی دەربەندیخان و کەلار.
لەو کاتەوە تا ئیستا چەندین بومەلەرزە لە ئەزگلەی داوە، ئەمەش بەهۆی نیشتنەوەی پلیتە تێکچوەکانی زەوی لەو ناوچەیەدا.
بوومەلەرزەکە گوڕەکەی بەهێز نەبووەو هیچ زیانێکی لێ نەکوتۆتەوە، بەلآم ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵک دروستکردووە.