پارێزگاری سلێمانی، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پێیوایە ئەگەر هەموان کۆتایی بە ناکۆکیەکانیان نەهێنن و کارنامەیەکی نیشتمانی دانەرێژین، ئەوا كوردستان بۆ سوریایه‌كی نوێ ده‌گۆڕێت".
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە وتارێکدا نووسیوویەتی" ئه‌گه‌ر هه‌مومان بڕیارمان نه‌دابێت كۆتایی به‌ناكۆكییه كه‌سیی‌و حیزبیی‌و پاوانخوازیی‌و په‌رێزپه‌رستییه‌كانمان بێنین، ئه‌وا سه‌ره‌تای ساڵی نوێ، سه‌خترین ڕۆژگاره‌كانی كوردستان ده‌بێت، سه‌ره‌تایه‌ك كه كۆتایی بهزۆرشتی تر ده‌هێنێت كه ئێستا هه‌مانن، وه‌ك چۆن 25ئه‌یلول زۆرشتی لێسه‌ندینه‌وه، وه‌ك چۆن 16ی تشرین 51%ی خاكی لێوه‌رگرتینه‌وه".
سەبارەت بە پێشبینی خۆی بۆ دۆخی هەرێم، هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت" ئه‌مجاره ئه‌وه‌ی ماویشه ده‌ڕوات، كوردستان بۆ سوریایه‌كی نوێ دهگۆڕێتو له‌بری به‌رگریی له‌نیشتمان، هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك به‌رگریی له‌كه‌سێك لهسوچێك له‌گۆشه‌یه‌كی تاریك ده‌كات، ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ده‌بێت نه‌هێڵین تاریكیی باڵ به‌سه‌ر نیشتماندا بكێشێت، ساتی به‌خۆداچونه‌وه‌و ئه‌زمونكردنی شكسته له‌پێناوی مانه‌وه‌دا، نه‌ك له‌پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وتن بگۆڕین بۆ سه‌ركه‌وتن".
پاریزگاری سلێمانی پێیوایە هەرێم پێویستی بهكارنامهیهكی نیشتمانیی‌و چێوه‌و ستراتیژێكی نیشتمانی گه‌وره‌تر له‌هه‌ر كهسو لایه‌نێك هه‌یه‌و، دەڵێت" بتوانێت وه‌ك شۆڕشی نوێ، به‌ڵام بهمیكانیزمو مۆدێلێكی ده‌ستوریانه‌ی مه‌ده‌نیانه، گیان به‌به‌ری دۆخه‌كه‌دا بكاته‌وه".