حکومەتی بەغدا بڕیاری کۆتایی دەدات کە پارەی سێ ساڵی رابردووی جوتیارانی هەرێم بنێرێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی پێشان داوە ته‌واوی پاره‌ی جووتیاران خەرجبکرێت.
بەپێی ئەو راگەیاندراوە، کە جوتیارانی هەرێمیش دەگرێتەوە بۆ هەر سێ ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ لەگەڵ پارەی جواتیارانی تر خه‌رج دەكرێت.
لە راگەیاندراوەکەدا، حەیدەر عەبادی داوای کردووە رێوشوێنی پێویسیت بۆ دابه‌شكردنی پاره‌كه ته‌واوبکرێت بۆ ئه‌وه‌ی جوتیاران هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان نه‌فه‌وتێت.
هەروەها هاتووە جوتیاران ده‌توانن له فه‌رمانگه تایبه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی سكاڵا تۆمار بكه‌ن.