لە کەرکوک پۆستێکی تر لە یەکێتی سەندرایەوە

پارێزگاری کەرکوک پۆستی بەڕێوەبەری بەشی چاودێری لە یەکێتی سەندرایەوەو عەرەبێکی حەویجەیی لە شوێنی دانرا.

بەپێی نوسراوێكی راکان سەعید پارێزگاری کەرکوک، بەرێوەبەری بەشی چاودێری و پێداچوونەوە، سھیلە سابر عەلی لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پۆستەکەی دوور خرایەوە و  کەسێکی عەرەبی حەویجەی بەناوی "ریاز ئەحمەد تاھر" خراوەتە شوێنی ئەو.

لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرو داگیرکردنی کەرکوک لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە بە بڕیاری راکان سەعید چەندین بەرێوەبەری کورد لە پۆستەکانیان دوور خراونەتەوە.



PM:11:09:17/12/2017