پەروەردەی رانیە دوو رۆژ پشووی راگەیاند

بە پێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە "بەمەبەستی پاراستنی رەوشی ئەمنی" بڕیاردرا تا رۆژی یەكشەممە پشووی فەرمی بێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، بەمەبەستی پاراستی گیانی مامۆستایانی خۆشەویست و قوتابیان و خوێندكاران و بەلەبەرچاو گرتنی ڕەوشی ئەمنی سنوری قەزای ڕانیە و لەسەر ڕاسپاردە و داوای ئیدارەی ڕاپەڕین ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوامی ناوەندەكانی خوێندن (قوتابخانە، خوێندنگا، باخچەی منداڵان) لەسنوری پەروەردەی ڕانیە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ، بەو پێیەش تاكو ڕۆژی یەكشەممە لەهیچ ناوەندێكی خوێندن دەوام ناكرێت و دەبێتە پشوو.



PM:09:12:19/12/2017