بە ڤیدیۆ.. مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە رانیە سوتێنرا

‌وێنە .. ئەمیر حەسەن
پەیامنێری سپی لە رانیەوە رایگەیاند" کەمێک پێش ئێستا بارەگای سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لەناو شاری رانیە سوتێنرا".

پێشنێوەرۆی ئەمڕۆ ٢٠ کانوونی یەکەم بارەگاکانی حیزبی شیوعی و حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سوتێنران، کەمێک پێش ئێستاش بارەگای گۆڕان سوتێنرا.

دوێنێ ١٩ ی کانوونی یەکەمبارەگاکانی مەڵبەندی یەکێتی و لقی پارتی و لقی یەکگرتووی ئیسلامی سوتێنران و ، خۆپیشاندەران چوونە نێو بینایەی قامیمقامیەتەوە.

لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی دوێنێی ئەو شارە چوار گەنجی خۆپیشاندەر شەهیدبوون و نزیکەی ٨٠ هاولآتی لە شاری رانییە برینداربوون.

ئا: ئەمیر حەسەن


 

PM:02:40:20/12/2017