لەسەر رادەستنەکردنی شاسوار عەبدولواحید بە دادگا
داواکاری گشتی سلێمانی داوایەکی یاسایی تۆمار دەکات

داواکاری گشتی سلێمانی لەسەر رادەستنەکردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی قەوارەی "نەوەی نوێ" بە دادگا داوایەکی یاسایی لەلای دادوەری لێکۆڵینەوە لەسەر دەزگا ئەمنییەکان تۆمار دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" ئەمڕۆ ٢٠ کا نوونی یەکەم دەستەی داواکاری گشتی سلێمانی داوایەکی یاسایی لە دژی دەزگا ئەمنییەکانی بەرپرس لە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید تۆمارکردووە، بەو پێیەی ئەو هێزە ئەمنییەی کە شاسوار عەبدولواحیدیان لە فرۆکەخانەوە دەستگیرکردووەو رفاندووە، تا ئێستا رادەستی دادگایان نەکردووە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو مادەیەی شاسوار عەبدولواحیدی پێ تۆمەتبار کراوە، کە مادەی ٢٢١ بەکەفالەت بە ١٠٠ هەزار دینار ئازاد دەکرێت، لەکاتی هێنانی بۆ بەردەم دادوەر بەماوەیەکی زۆر کەم دوای گرتنەکەی دەستبەسەردەکرا، بەلآم لەو دەمەی ئەو ‌‌هێزە ئەمنییە لە فڕۆکەخانە رافاندوویانە، تا ئێستا نەهێراوەتە بەردەم دادگاو ئەوەش رەفتارێکی نایاساییە.

سەبارەت بەو شوێنەی کە شاسوار عەبدولواحیدی تیا زیندانی کراوە، سەرچاوەکەی سپی وتی" تا ئێستا دادگا نازانێت ناوبراو لە کوێ زیندانی کراوە کە ئەمەش پێشێلکردنی یاسایە".

دوێنی دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی لەسەر داوایەکی داواکاری گشتی (هەولێر)، شاسوار عەبدولواحیدیان بەگیراوی بردووە بۆ شوینێکی نەزانراو، تا هێچ هێزێکی ئەمەنی ئاشکرای نەکردووە کە ناوبراو لەلای ئەوان دەستگیرکراوە.

داواکاری گشتی هەولێر بە تۆمەتی هاندانی بۆ توندوتیژی داوایی یاسایی لەسەر شاسوار عەبدولواحید جولآندووە. 



 


PM:10:41:20/12/2017