بەوێنە .. قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە ناحیەی سەنگەسسەر راگەیەندرا

لە کاتژمێر ٧ ی ئێوارەوە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە شارۆچکەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر راگەیەندرا.

پەیامنێری سپی لە ناوچەی راپەرین بە سپی راگەیاند" ئەو هێزە ئەمنیانەی هێنراونەتە نێو شارۆچکەی سەنگەسەرەوە، لەمشەو کاتژمێر ٧ ی شەوەوە هاتوچۆیان لەنێو شارۆچکەکەدا قەدەغەکردووە".

قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەو شارۆچکەیە لە کاتێکدایە کە سێ رۆژە ناوچەی پشدەرو بتوێن کە بەئیرادەی راپەرین ناسراوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا رووبەرووبوونەوەو پێکدادان روودەدات و دوو قوربانی و زیاتر لە ٨٠ بریندار هەیە. 



PM:08:51:21/12/2017