یەکێتی لە راپەڕین ژوورێکی عەمەلیات دروستدەکات

 یەکێتی نیشتمانی کوردستان هاوشێوەی سلێمانی لە راپەڕین ژوورێکی عەملیات دروستدەکات و بەرپرسێکی بۆ دادەنێت.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەو ژوورە عەمەلیاتەی بۆ راپەڕین دروستکراوە لەلایەن بورهان سەعید سۆفیەوە سەرپەرشتی دەکرێت و نوێنەرانی هەموو هێزە ئەمنییەکان و مەڵبەند بەشدارن لەو ژوورەدا.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانەکانی شاری رانییەو چواردەوری چوار لیوای بەهەموو جۆرە چەکێکەوە بۆردتە ئەو ناوچانە، جگە لەو هێزە ئەمنی و ‌هێزانەی پێشمەرگە کە لەو ناوچەیەدا بوون.

هاوکات یەکێتی نیشتمانی کوردستان جگە لەو ژوورە عەمەلیاتە، ژوورێکی عەمەلیاتی تری بۆ سلێمانی و ناوچەکانی دەوربەری بە سەرپەرشتی شێخ جەعفەر فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ دروستکردووە.




AM:11:09:22/12/2017