کاتی دەستپێکردنەوەی دانوستانی نێوان ھەرێم و بەغدا ئاشکرادەکرێت

پەرلەمانتارێکی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرای دەکات  چاوەرواندەکرێت لەدوای سەری ساڵی نوێیەوە دانوستانەکانی نێوان بەغدا و ھەرێم بەچاودێری لایەنی سێیەم دەستپێدەکاتەوە.


ماجد شنگالی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەی ""شرق الاوسط"ی  ڕایگەیاندووە فواد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق ھەموو ھەوڵەکانی خستۆتە گەڕ بەئامانج دەربازبوونی ھەرێم وبەغدا لەو قەیرانانەی کەھەردوولا تێیکەوتووە دانوستانەکان دەستپێدەکاتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند کە رێز لە دەستوری عێراقی فیدراڵ دەگرن.

شنگالی باسی لەوەشکردووە وادەی دەستپێکردنی دانوستان وگفتوگۆی نێوان ھەرێم و بەغدا دەکەوێتە سەرەتای ساڵی نوێیەوە و ڕاستەوخۆ نەتەوەیەکگرتوەکان چاودێری دەکات و ئەوەش لەبەرنەبوونی متمانە لەنێوان ئەو دوولایەنە بەجۆرێک کە  جارێکی دیکە ئەو کێشانەی ھەیە لەداھاتوودا دووچاری  ھەردوولا نەبێتەوە جگەلەوەش پێشتر رێککەوتن ئەنجام دراوە، بەڵام پابەندی رێککەوتنەکان نەبوون .

دەشلێت پێویستە حکومەتی ئیتحادیی بەپەلە مووچەی فەرمانبەران ھەرێمی کوردستان خەرجبکات و باسی لەوەشکرد ئەوەی حەیدەرعبادی باسی لە ووردبینکردن لە لیستی موچەی فەرمانبەراندا کردووە تەنھا بەھانا ھێنانەوەیە و ھیچ ھەنگاوێکی عەمەلی لەو بارەیەوە نەنراوە.

ئاشکراشیکرد جگەلەوەش تائێستا ھیچ وەفدێکی تایبەتی حکومەتی عێراقی لە بەغداوە نەھاتۆتەوە ھەرێمی کوردستان وبەپێچەوانەوەشەوە بەتایبەت کە ئەرکیان ووردبینکردن بێت لە لیستی مووچەی فەرمانبەران راشیدەگەیەنێت بڵاوبوونەوەی ئەو ھەواڵانە ھیچ بنەمایەکی نییە.



PM:02:40:22/12/2017