سەرۆکی حکومەتی هەرێم نامەیەك بۆ عەبادی دەنێرێت

نێچیرڤان بارزانی نامەیەک ئاڕاستەی حەیدەر عەبادی دەکات و داوای گفتوگۆی ڕاستەوخۆ دەکات.


رۆژنامەی "رووداو" بڵاویكردەوە، نێچیرڤان بارزانی نامەیەكی فەرمی ئاراستەی حەیدەر عەبادی كردووە و داوای كردووە كە ناكرێ‌ لە رێگای كۆنگرەی رۆژنامەوانی وەڵامی یەكدی بدەنەوە، دواجار دەبێ‌ كێشەكان بە دانوستاندن چارەسەر بكرێن، بەڵام تاوەكو ئێستا سەرۆك وەزیرانی عێراق وەڵامی نامەكەی نەداوەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستاندنی نێوان هەولێر و بەغدا، فوئاد مەعسووم، سەرۆك كۆماری عێراق نامەیەكی ئاراستەی هەریەك لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، دەستەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقیش داوای دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی كردووە.

تاكو ئێستا هەوڵە نێوخۆیی و دەرەكییەكان بۆ دەستپێكردنی گفتووگۆی نێوان هەرێم و ناوەند شكستیان هێناوە و عەبادی ئامادەی گفتووگۆ نییە لەگەڵ هەرێم.



PM:12:24:25/12/2017