لە قەڵادزە خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە

لە قەڵادزە خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و شەش گەنج دەستگیرکران.


پەیامنێرمان لە قەڵادزەوە پێی ڕاگەیاندین کەمێک لەمەوبەر ژمارەیەک گەنج لە ناوبازاڕی قەڵادزە کۆبوونەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندا.

ئاشکراشیکرد سەرەڕای ڕێگری لێکردنیان لەلایەن ئاسایشەوە شەش گەنج دەستگیرکراون.

ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندان لە هەندێک ناوچەی هەرێم ئەنجامدراوە و هێزێکی سەربازیی زۆریش بە چەکی قورسەوە هێنراونەتە شارەکان و بەهۆی تەقەی بارەگا حزبیەکانیشەوە ژمارەیەک هاوڵاتی شەهید و برینداربوون



PM:03:26:25/12/2017