بەوێنە .. ساز ئاسۆ لەسەر ساڵی ٢٠١٧ قسە دەکات

میدیاکاری ناسراوی شۆخ ساز ئاسۆ، لەسەر ساڵی ٢٠١٧ قسەدەکات و وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی لەگەڵ راکەیدا بڵاودەکاتەوە.

ساز ئاسۆ لە  تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوەو لەسەری نوسیوە" ڕاستگۆ ئەبم لەگەڵتان.. ئەمساڵ دەستم ئەدایە هەر شتێک ئەشکا لە دەستما بەڵام هەمیشە هەوڵم ئەیا چاکی بکەمەوەو بەردەوام بم... بەڵام لەگەڵ ئەوەشا ساڵێک پڕ لە ناخۆشی و لە هەمان کاتدا خۆشی.. ساڵێک پڕ لە سەرکەوتن و هەروەها فێر بوون لە هەڵەکان... ساڵێک پڕ لە خۆشەویستی ئێوەو ناسینی کەسانی باش و سەرکەوتوو هەروەها کردنە دەرەوەی کەسانێک کە هیچ کاریگەریەکی باش و پۆزتڤیان نەبوو جگە لە ڕق بون لە خۆیان و لە چواردەورو بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە.. سوپاس بۆ ئەوەی هەمیشە لەگەڵم بون و بە وشەو دەستخۆشی و کارەکانتان دڵتان خۆش کردم".

ساز ئاسۆ لە دایک بووی ساڵی 1993 یە، بەشی بزنسی زانکۆی ئەمەریکی تەواو کردووە، لە ئێستادا پێشکەشکاری بەرنامەی (The voice kids) لە کەناڵی( پلیستانگ)ی منداڵان.



PM:05:21:28/12/2017