گۆڕانکاری لە ڕێژەی پاشەکەوتی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەدا کرا و پاشەکەوت بەرێژه‌ی سه‌دا 5 بۆ سه‌دا 50 دەبێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه "ئه‌و خشته‌ییه‌ی كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوای كردبوو بڕی پاشه‌كه‌وت له سه‌دا 20 ده‌ستی پێده‌كرد بۆ له سه‌دا 70 ناڕه‌زای زۆری لێكه‌وته‌وه بۆیه بڕیار درا به‌وه‌ی ئه‌و خشته‌ییه بگۆڕدرێت و به رێژه‌ی سه‌دا 5 بۆ سه‌دا 50 پاشه‌كه‌وت بكرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌شی ژمێریاری ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام شه‌ونخونی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات خشته‌ی موچه‌ی كارمه‌ندانی ته‌واو بكات و موچه دابه‌ش بكرێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "نه‌ك له رۆژی پشوودا، به‌ڵكو له‌شه‌ویشدا ئاماده‌ن بۆ دابه‌شكردنی موچه، چونكه زۆرباش ئاگادارن له‌و بارودۆخه داراییه‌ی كه كارمه‌ندانی پێیدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن".
ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاندووه كه له دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ رۆژی سێشه‌مه ئه‌و بڕه پاره‌ییه‌ی كه كه‌م كرابویه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ته‌مویلی بانكی و به پاشه‌كه‌وته نوێیه‌كه مووچه ده‌درێت