بڕیارێکی ئێران لەبارەی خاڵە سنوریەکانی هەرێمەوە ئاشکرادەکرێت

وەزیرێكی حکومەتی ئێران رایدەگەیەنێت بە بڕیاری سەرۆک كۆماری ئێران لە هەفتەی داهاتووەوە دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە.


عەلی رەبیعی وەزیری هەماهەنگی و كاری كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند حەسن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێرانی جەختی لەسەر گرنگیی كردنەوەی دەروازە سنوورییەكان كردۆتەوە و بڕیاریداوە لە هەفتەی داهاتووەوە بكرێنەوە.

لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردووە ئێران لەسەر داوای حكومەتی عێراق دەروازە سنوورییەكانی بەڕووی هەرێمی كوردستاندا داخست، بەڵام دواتر مەرزی باشماخی كردەوەو تائێستاش مەرزی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان بەداخراوی ماونەتەوە.



PM:04:06:29/12/2017