دوای خۆپیشاندانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی چەند پارێزگایەکی ئێران، ئەمڕۆ ئەو خۆپیشاندانانە شاری کرماشانیشی گرتەوە.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، ئەمڕۆ هەینی 2017/12/29 جەماوەرێکی زۆری خەڵکی کرماشان لەدژی حکوومەت خۆپیشاندانیان کردووە و دروشمی "مەرگ بۆ ڕۆحانی و بەندکراوانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێن"یان
ووتۆتەوە.
خۆپیشاندەران لە شەقامەکانی "مەیدان ئازادی، شەقامی گومڕك، كۆساری، جووت سایدی شەھید بەھشتی، شەقانی مودەڕێس، كووچەی لەكەکان" ڕوویان داوە.
خۆپیشاندەرانی ناڕازی کۆمپانیای "خاتەمولئەنبیا"ی سوپای پاسدارانیان ئاگر تێ بەرداوە و لە بەرانبەردا ھێزی ئەمنی و بەسیج بە باتۆم و گازی فرمێسكڕێژ ڕووبەڕووی خەڵک بوونەتەوە و خەڵكیش بە بەرد وەڵامی هێزە ئەمنییەکانیا داوەتەوە.