خۆپیشاندانەکانی ئێران بەرفراوانتر دەبن

خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژ بە حکومەتی ئێران لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن و بە تایبەتی لە تارانی پایتەخت و کرماشان خۆپیشاندانەکان بەرفراوانتر بوونەتەوە.

ماڵپەڕی ئاریا،  بڵاویکردەوە " سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی بەهەشتیی شاری کرماشان و شەقامی ئینقلابی تارانی پایتەخت خۆپیشاندانی دژ بە حکومەتی ئێران دەستیپێکرد، خۆپیشاندانەکان پاش چەند کاتژمێرێک بەرفراوان بووەوە و ڕووبەڕووی هێڕشی هێزە ئەمنییەکان بووەوە".
لە ماڵپەڕەکەدا باس لەوە کراوە، پاش ئەوەی ژمارەی خۆپیشاندەران لە کرماشان زیادیان کرد و خۆپیشاندان بەرفراوان بووەوە، هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسە تایبەتەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران، ئەو هێرشە ڕووبەڕوی بەرخۆدانی هاوڵاتیان بووەوە، هاوڵاتیان هێزە تایبەتەکانی پۆلیسیان ڕاونا و بەردەوامیاندا بە خۆپیشاندانەکە.

تا کاتی دروستکردنی ئەم هەواڵە خۆپیشاندان لە شاری کرماشان بەردەوامە.

لەلایەکی ترەوە، لە شەقامی ئینقلابی تارانی پایتەختیش خۆپیشاندان لە بەیانییەوە دەستیپێکردوە، خوێندکارانی زانکۆی تاران لە پشت دەرگاکانی زانکۆوە هەوڵیاندا بەشداری خۆپیشاندانی هاوڵاتیان بن لە شەقامی ئینقلاب، بەڵام هێزە تایبەتەکانی پۆلیس بە دروستکردنی دیوارێکی مرۆیی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک خوێندکارانیان گەمارۆدا، خوێندکارانی زانکۆی تاران بە وتنەوەی دروشمی دژ بە عەلی خامنەیی، ڕێبەری حکومەتی ئێران دەرگای زانکۆکەیان شکاند.

پاشان هێزە تایبەتەکانی پۆلیس هێڕشیان کردە سەر خوێندکاران، پاش تێکهەڵچوونێک لە نێوانی



PM:08:05:30/12/2017