پۆلیسی گەرمیان دڵنیایی دەدات

پۆلیسی گەرمیان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پلانی ئەمنی پێویست بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و شوێنە گشتییەكانی سنورەكە دانراوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە رێكەوتی 31 ی كاتونی یەكەمی 2017 لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە "بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پۆلیسی گەرمیان پلانی ئەمنی داڕشتووەو بەوردی چاودێری بازاڕو شوێنە گشتیەكان دەكەین و لەدەروازەكانی شار بازگەی كاتیمان دەبێ و مەفرەزەكانمان لەنێو شار بونیان دەبێت وەك هەمیشە سەروماڵی هاوڵاتیان دەپارێزن".

پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاندووە "داوا لەهاوڵاتیانی سنووری گەرمیان دەكەین لەكاتی بونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو لەڕێگەی ژمارە 104 وە ئاگادارمان بكەنەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2018 وە پیرۆزبایی خۆمان بەخەڵكی كوردستان و گەرمیان بەتایبەتی ڕادەگەیەنین، هیواخوازین ساڵی تازە ساڵی ئاشتی و پێكەوە ژیان و خۆش گوزەرانی بێت بۆ خەڵكی كوردستان".



PM:01:02:31/12/2017