بە ڤیدیۆ.. خۆپیشاندان لە کرماشان دەستیپێکردەوە

سەرەڕای کەشی سەربازی و ئەمنی کە هێزە سەربازییەکان و پۆلیس، لە سەرلەبەیانیی دوێنی٣١ی کانوونی یەکەم لە کرماشان  خۆپیشاندان لەو شارەدا بە وتنەوەی دروشمی " مەرگ بۆ ڕۆحانی " دەستیپێکرد.

پاش ئەوەی خەڵکی ناڕازیی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان شەوانی ڕابردوو تا نیوەشەو لە سەر شەقامەکان مانەوە، سەرلەبەیانیی دوێنێ هێزە سەربازییەکانی ئێران سەر شەقامەکانیان قۆڕخکرد بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان.

شەقامە سەرەکییەکانی ناوەندی تارانی پایتەخت لە بەیانییەوە پڕ بووە لە هێزی سەربازی و پۆلیس و ڕێگا نادەن بە هاوڵاتییان لەو شەقامانەدا گردببنەوە.
هەر ئەو کەشە ئەمنییە لە شاری کرماشانیش پێکهاتبوو، بەڵام هاوڵاتیان لە چەند ڕێگایەکی جیاوازەوە ڕژانە سەر شەقامەکان و دەستیان کرد بە وتنەوەی دروشمی مەرگ بۆ ڕۆحانی و بانگەوازیی خەڵکیان کرد بەشداری خۆپیشاندانەکە بن.

کەناڵی تێیگرامی "دەنگی خەڵک” کە کەناڵی ئاژانسی هەواڵی ئامەدنیوزەوەو پاش داخرانی کەناڵەی تێلێگرامی ئامەدنیوز دەستی بە کارەکانی کردووە، ڤیدیۆی دەستپێکردنی خۆپیشاندانی خەڵکی کرماشانی بڵاوکردەوە.

هەر ئەو کەناڵە ڕایگەیاندووە، کە خۆپیشاندەران لە شاری ئەراکی ناوەندی پارێزگای مەرکەزی لە ئێران ئۆتۆمبێلێکیان سوتاندووە.





PM:12:22:01/01/2018